به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له باکووری سووریا که له کۆتاییدا له 18ی مارچی 2018 بۆته هۆی داگیرکردنی ئه‌و شاره له لایه‌ن سوپای تورکیا و سه‌ربزێوانی پاڵپشتی کراوی ئه‌و وڵاته له سووریا و کاریگه‌ر داناوه‌ته سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هێزه کوردییه‌کان و ئه‌مریکا دژی داعش له سووریا.
هێزه کوردییه‌کانی سووریا که له ناوچه‌ی ده‌یره‌زوور و ڕه‌قه دژی داعش شه‌ڕیان ده‌کرد بۆ پاڵپشتی کردنی کورد له عه‌فرین به‌ره‌ی شه‌ڕ دژی داعشیان به‌جێهێشت.
به‌رپرسێکی سه‌ربازیی باڵای ئه‌مریکا ده‌ڵێت: به بۆنه‌ی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کورده‌کان به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژی داعش به بنبه‌ست گه‌یشتوووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا، ژێنڕاڵ جان تروکسڵ ڕاوێژکاری باڵای سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریکا له ئاپۆڕه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هێزی ئاسمانیی ئه‌و وڵاته وتوویه‌تی: هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کورده‌کانی سووریا شه‌ڕ دژی داعش له سووریای به بنبه‌ست گه‌یاندوووه.
ناوبراو وتیشی: له‌وه‌ی که شه‌ڕ دژی داعش له دۆڵی ڕووباری فورات گه‌یشتۆته بنبه‌ست نیگه‌رانم. ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا دژی کورد له باکووری سووریا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا پێکهاتوو له کورد و عه‌ره‌به‌کان که‌متر بیر له شه‌ڕ دژی داعش بکه‌نه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment