به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووک ده‌قێکی بڵاو کرده‌وه و له‌و ده‌قه‌دا داوای له کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له عێراق کردوووه که به ئامانجی دابه‌زاندنی تێچووی وڵات، ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن که‌م بکاته‌وه.
عه‌بادی له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و ده‌قه‌دا ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی که ئێستا جۆرێک کێشمه‌کێشم له ناوچه‌که‌دا هه‌یه و ئێمه به‌ره‌ڤانی له سه‌روه‌ریی عێراق ده‌که‌ین و هه‌روه‌ها داوای له وڵاتانی دراوسێی کرد ڕێز دابنێن بۆ سه‌روه‌ریی عێراق.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه که "ئێمه خوازیاری په‌یوه‌ندییێکی باش له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی دراوسێین".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment