بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عەبدوڵڵا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «عین العراق نیوز»دا ڕەتی دەکاتەوە کە ئەمریکا لە دوو پارتی یەکێتی و پارتی ناڕازی بێت و دەڵێت: واشنتن دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بەتایبەت دوو حیزبی یەکێتی و پارتی بە بۆنەی هەبوونی دیموکراسی لەو پارتانەدا ناکات.
ئارێز عەبدوڵڵا زیادی کرد هەموو پرسە سیاسی و ئابوورییەکان دەتوانن کاریگەریی پۆزەتیڤ و نگەتیڤ لەسەر بەردڵکەوتوویی و ئیعتیباری پارتەکان دابنێن، بەڵام پارتی دیموکرات و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەکوو دوو حیزبی سەرەکیی هەرێمی کوردستان دەمێننەوە.
شایانی باسە ڕۆژنامەی «القدس العربی»ی لەندن پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە ناڕازی بوونی واشنتن لە دوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان کردبوو.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment