بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی وەرزش و لاوانی کرماشان لە بارەی کەڵک وەرگرتن لە بەرهەمی بیانی لە کێبەرکێکاندا هوشدار دەدات

بەشی کرماشان- بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی وەرزش و لاوانی کرماشان ئاماژەی دا بە دروشمی ئەمساڵ کە ساڵی پشتگیری کردن لە بەرهەمهێنانی ناوخۆییە و وتی: هەموو بەشەکانی وەرزشی کرماشان دەبێت کەڵک لە بەرهەمی ناخۆیی وەربگرن و بەو شێوەیە پاڵپشتیی لێبکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرسەلان حسێنی زیادی کرد: کەوابوو تەکیدی وەزارەتی وەرزش و لاوان کەڵک وەرگرتنە لە بەرهەمە ئێرانییەکان لە ڕکابەرییە ناوخۆییەکاندا.

ناوبراو وتیشی: بەختەوەرانە ئێستا لە ئێران لە بواری وەرزشدا بەرهەمی ستاندارد و بە کوالێتیی بانەوە چێدەکرێت و هەموومان مل کەجی پشتگیری کردن لە کار و کرێکاری ئێرانین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13178

Your Comment

You are replying to: .
captcha