میدیاکاران، نابێت ببنە دارەدەستی هیچ کەسێک

بەشی کوردستان- فەرمانداری دێولان لە کۆبوونەوەیێکیدا لەگەڵ میدیاکاران و هونەرمەندانی ئەو شارە جەختی کردە سەر ئەو بابەتەی کە فەرهەنگ و هونەر نابێت سیاسی ببنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرشەدی، فەرمانداری دێولان پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دانیشنێکدا لەگەڵ میدیاکاران و هونەرمەندانی شاری دێولان کە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی فەرمانداریی ئەو شارە بەڕێوە چوو وتیشی: خوێندنەوەی من خوێندنەوەیێکی فەرهەنگی و هونەرییە و پێم خۆشە فەرهەنگ بەربڵاو بێتەوە و ئەوی لە ڕابردوودا بوومانە ببووژێتەوە، دەبێت فەرهەنگ خۆی پیشان بدات کە ئەگەر ئەو کارە ئەنجام نەدرێت بیری ڕۆژئاوای و ڕادیکاڵ جێگەی فەرهەنگەکەمان دەگرێتەوە.

دوکتور ئەرشەدی فەرماندای دێولان زیادی کرد ئەو کێشانەی کە لە بواری سیاسی و فەرهەنگی هەیە بە بۆنەی ئامادە نەبوونی فەرهەنگی ناوخۆییە و دەبێت فەرهەنگی ناوخۆیی ببووژێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13177

Your Comment

You are replying to: .
captcha