بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوورەدین چانیکلی وەزیری بەرگریی تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی تورکیا لە عەفرین و وتی: تا ئەو کاتەی هەڕەشەکان بە گشتیی لەناو بچن ڕێوشوێنە ئەمنییەکان درێژەی هەیە و هێزە چەکدارەکانی تورکیا تا نەمانی تەواوی هەڕەشەکان لە عەفرین دەمێننەوە.
وەزیری بەرگریی تورکیا هەروەها ئاماژەی دا بە وتەکانی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەبارەی ڕادەست کردنی ئیدارەی عەفرین بە دەوڵەتی ناوەندیی سووریا و وتی: پاش ئەوەی کە هەڕەشەکان لە ناوچەکە نەمان و حکوومەتی ناوەندی بە دەنگی خەڵک هەڵبژێردرا ئێمە ئیدارەی عەفرین ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندیی دەکەینەوە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ملیەت
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment