به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایتوون چیرای جێگری IP پارتی تورکیا ئاماژه به ڕێککه‌وتنه‌کانی نێوان IP پارت له‌گه‌ڵ پارتی سه‌عاده‌ت و پارتی دیموکراتی تورکیا ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: له‌گه‌ڵ پارتی سه‌عاده‌ت و پارتی دیموکراتی تورکیا گه‌شتووینه‌ته ڕێککه‌وتن سه‌باره‌ت به هاوکاری له قۆناغی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆمار. مومکینه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانیش ئه‌و هاوکارییه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌کتر ببێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه به دیداری ئه‌مدواییه‌ی مێراڵ ئاکشنه‌ر سه‌رۆکی IP پارت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ل کارا مه‌ولا ئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی سه‌عاده‌ت ده‌کات و ده‌شڵێت: بنه‌ماکانی ئه‌و دوو حیزبه سه‌باره‌ت به سیسته‌می په‌رله‌مانیی تورکیا و یاسای بنه‌ڕه‌تیی نوێی ئه‌و وڵاته وه‌ک یه‌ک وایه. له هه‌ڵبژاردنه‌کان ئیئتیلافێک له نێوان ئه‌و دوو حیزبه دروست ده‌بێت. بێگومان کاندیدی ئێمه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆمار مێراڵ ئاکشنه‌ر ده‌بێت و له‌وه‌ش دڵنیام که هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌چێته قۆناغی دووهه‌مه‌وه. له تێکڕای ڕاپرسییه‌کان و ئه‌و شرۆڤانه‌ی که ئاراسته ده‌کرێت ئه‌و بابه‌ته ئاشکرایه. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه که له قۆناغی یه‌که‌م هه‌ر که‌سێک کاندیدی خۆی بناسێنێت و ئیئتیلاف له قۆناغی دووهه‌مدا بێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment