سه‌ره‌خۆشییه‌کانی به‌غدا به‌ بۆنه‌ی کۆچی دواییی دلۆڤان بارزانی کاریگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیی هه‌ولێر- به‌غدا داناوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت: سه‌ره‌خۆشییه‌کانی به‌غدا به‌ بۆنه‌ی کۆچی دواییی دلۆڤان بارزانی زڕبرای سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان نزیک کردنه‌وه‌ی ڕاوبۆچوونی هه‌ولێر- به‌غدای به‌دواوه‌ بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عید مه‌مۆزینی به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: ناردنی په‌یام و ئه‌و دیدارانه‌ی که‌ له‌م دواییانه‌دا له‌ نێوان به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی کوردستان به‌ بۆنه‌ی کۆچی دواییی دلۆڤان بارزانی زڕبرای نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام دراوه‌ نزیک کردنی ڕاوبۆچوونی هه‌ولێر- به‌غدای به‌دواوه‌ بوووه‌.

ناوبراو ئاشکراشی کرد خه‌رج کردنی به‌شێک له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان و پێدانی مووچه‌ی جووتیاران، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی چاره‌سه‌رکردنی ژماره‌یێکی زۆر له‌ ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدای لێکه‌وتۆته‌وه‌ و هه‌ندێک پرس وه‌کوو نه‌وت و گاز و پێشمه‌رگه‌ خه‌ریکه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.

مه‌مۆزینی جه‌ختی کرده‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ کورده‌کان لایه‌نێکی گرینگ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق دێنه‌ ئه‌ژمار، نزیک بوونه‌وه‌ به‌ کاتی به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان و قۆناغی ئیئتیلافی هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی عێراق چاره‌سه‌ر کردنی دیکه‌ی ناکۆکییه‌کانی هه‌ولێر- به‌غدای به‌دواوه‌ ده‌بێت.

شایانی باسه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیدا به‌ بۆنه‌ی کۆچی دواییی دلۆڤان بارزانی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ نێچیرڤان بارزانی کرد و سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش بۆ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی مه‌رگی دلۆڤان بارزانی له‌ نێچیرڤان و مه‌سعوود بارزانی سه‌ردانی هه‌ولێری کردوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13164

Your Comment

You are replying to: .
captcha