پێشمه‌رگه‌ له‌ باره‌ی ئاماده‌بوونی په‌که‌که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵوێستی نواند

به‌شی جیهان- فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ده‌ڵێت: پرسی ئاماده‌بوونی په‌که‌که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌ت له‌ شه‌نگال ده‌بێ له‌ ڕێگای گفتوگۆ له‌ نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدا چاره‌سه‌ر بکرێت و پێشمه‌رگه‌ له‌و قه‌یرانه‌دا ته‌داخول ناکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی هه‌ندێ ڕاپۆرت، هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌وڵی تورکیا بۆ سه‌رکوت کردنی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ سووریا، ئه‌و وڵاته‌ ئۆپه‌راسیۆنی دژی په‌که‌که‌ له‌ باکووری عێراق ئه‌نجام داوه‌ و له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ نزیک به‌ 10 کیلۆمه‌تر له‌ خاکی هه‌رێمی کوردستان پێشڕه‌وی بوووه‌‌. تورکیا وتوویه‌تی له‌ ئه‌گه‌ری ته‌داخول نه‌کردنی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق له‌ پرسی ئاماده‌بوونی په‌که‌که‌ له‌ باکووری عێراق به‌تایبه‌ت شه‌نگال، ئه‌نقه‌ره‌ ‌ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌کار ده‌بێت. له‌و نێوانه‌دا، زۆرینه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان بێ ده‌نگیان نواند.

به‌ڵام جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ باره‌ی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ ئه‌لمانیتۆری وت: ئێمه‌ پێمان وایه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرسی په‌که‌که‌ ده‌بێ به‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵێ عێراق و ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌نجام بدرێت.

ناوبراو جه‌ختی کرد که‌ هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ چیای قه‌ندیل له‌ هه‌رێمی کوردستان، پارێزگای نه‌ینه‌وای عێراق و ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا ئاماده‌ن.

ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵا سه‌ربازییه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان جه‌ختی کرد پێشمه‌رگه‌ له‌و قه‌یرانه‌ی په‌که‌که‌وه‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌ سه‌روه‌ری عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌ ته‌داخول ناکات.

جه‌بار یاوه‌ر زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی عێراق شاندێکی بۆ دانوستان له‌وباره‌وه‌ بۆ ئه‌نقه‌ره‌ ناردوووه‌ و له‌ ترسی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌که‌، تیپی 15ی سوپای ناردوووه‌.

ناوبراو هاوپه‌یوه‌ند به‌ ئاماده‌بوونی په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگال وتی: شه‌نگال به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ وه‌کوو سنووری هاوبه‌شی نێوان تورکیا، عێراق و سووریا دانراوه و هه‌روه‌ها به‌ هۆی کوێستانی بوونی‌ له‌ لایه‌ن گرووپه‌ میلیشیا جۆربه‌جۆره‌کانه‌وه‌ که‌ڵکی لێوه‌ر ده‌گیردرێت و تا کاتێک که شه‌ڕی ناوخۆی له‌ سووریا کۆتایی پێنه‌یێت ئاسایش بۆ ئه‌و ناوچه‌ سنوورییه‌ی نیوان عێراق و سووریا ناگه‌ڕێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13162

Your Comment

You are replying to: .
captcha