به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌کر بۆزداغ وته‌بێژی حکوومه‌تی تورکیا له کاردانه‌وه به لێدوانی ئه‌م دواییه‌ی سێرگێی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له باره‌ی ڕاده‌ست کردنی ئیداره‌ی عه‌فرین به ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی سووریا وتی: ئاماده‌بوونی تورکیا له عه‌فرین داگیرکاری نییه. ئێمه چه‌ندین جار ته‌ئکیدمان کردوووه تورکیا ڕێزی هه‌یه بۆ یه‌کپارچه‌ییی سووریا، یه‌کڕیزی سیاسی و سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته و ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه نه‌ک ته‌نها پێشێل کردنی یه‌کپارچه‌ییی سووریا نه‌بوووه به‌ڵکوو پاسه‌وانی له ناوچه‌کانی سووریا هه‌مبه‌ر گرووپی تیرۆریستی و پاراستنی یه‌کپارچه‌ییی سووریایه. هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا له عه‌فرین داگیرکا‌ر نین. له‌وێش نامێننه‌وه. ئامانجی ئێمه پاک کردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له گرووپی تیرۆریستی، کۆتایی هێنان به گوشاری گرووپه تیرۆریستییه‌کان له سه‌ر خه‌ڵک و ڕزگاربوونیان له زوڵمی تیرۆریسته‌کان و هه‌روه‌ها دابین کردنی ئاسایشی سنووره‌کانی تورکیا، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییه.
له ئێستادا عه‌فرینمان له گرووپه تیرۆریستییه‌کان پاک کردۆته‌وه. دۆزینه‌وه و پووچه‌ڵ کردنی داوه ته‌قێنه‌وه‌کان به‌رده‌وامه. ئامانجی ئێمه له ناوچه‌که دابین کردنی ئاسایش، ئاشتی، سه‌قامگیری و ئه‌منییه‌ته. هه‌ر وه‌کوو ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوونیشدا پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانمان کۆتایی پێهات عه‌فرین ڕاده‌ستی عه‌فرینه‌کان ده‌که‌ین و ئێمه وه‌کوو وڵاتی تورکیا له ئیداره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وام یارمه‌تییان ده‌ده‌ین.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه: له ئێستادا له سووریا بۆشاییێکی سه‌روه‌ری بوونی هه‌یه، ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتی له هه‌موو سووریا نییه. گرووپه تیرۆریستییه‌کان له‌وان داعش، YPG/PKK/PYD به‌شێکی گرینگ له ناوچه‌کانی سووریایان کۆنتڕۆڵ کردوووه. ئێمه وه‌کوو تورکیا به باشی ئه‌وه ده‌زانین که پرسی سووریا به چه‌ک چاره‌سه‌ر ناکرێت. ڕێگاچاره‌ی سه‌ره‌کی، ڕێگاچاره‌ی سیاسییه. ئێمه چاومان به خاکی سووریاوه نییه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی دۆغان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment