بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خالد بایزیدی سەرۆکی ئیدرای پاراستنی ژینگەی شاری سەردەشت ڕۆژی دووشەممە 20ی ڕەشەمە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: پۆلیسی یەکەکانی پاراستنی ژینگە لە کاتی چاودێریدا سێ سەرپێچیکاری سەیادی باڵندەکانیان لە ناوچەی پارێزراوی میرئاوای سەردەشت دەستگیر کرد.
ناوبراو زیادی کرد: لە کاتی پشکنینی ئەو سێ کەسەدا 6 کەو، 10 داوی زیندوو گیری، چەکێکی ڕاو و 20 فیشەک دەستی بەسەردا گیرا.
بایزیدی وتیشی: سزای نەختینەی گرتنی هەر یەک لە کەوەکان 2 ملیۆن ڕیاڵە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment