بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا سادق ئامولی لاریجانی لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای دەزگای داد، ئاماژەی دا بە ڕاپۆرتی هەندێک لە نوێنەرانی پەرلەمان لەباەری ئەنجام دانی قاچاخ لە ڕێگا فەرمییەکانەوە و داواکاری گشتیی وڵات و ڕێکخراوی چاودێریی ڕاسپارد کە بۆ ئەو پرسە بە یارمەتیی هێزی ئینتیزامی و ئەمنیەتی بەدواداچوون بکەن.
ناوبراو وتیشی: داواکاری ناوچە سنوورییەکان و ئەو ناوچانەی کە گومرگیان هەیە دەبێت چالاکتر بنەوە تا بە ئەنجامی هەوڵی یاسایی پێویست دەرگاکانی قاچاخ دابخەن و ببنە هۆی پشتگیری کردن لە بەرهم هێنانی ناوخۆ.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment