شارەوانیی سنە قەیرانی دارایی تێپەڕاندووە

بەشی کوردستان- سەرۆکی شۆرای ئیسلامیی شاری سنە ڕایگەیاند: شارەوانیی لە نیمەی دووهەمی ساڵی ڕابردوودا تووشی قەیرانێکی سەختی دارایی بوو و ئێستا ئەو قەیرانەی تێپەڕاندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەلال شەریعەتی دەڵێت: نەدانی مووچەی کرێکاران و فەرمانبەرانی زەحمەتکێشی شارەوانیی سنە بۆ ماوەی چەند مانگ کێشەی فراوانی بۆ تیمی بەڕێوەبەرایەتیی نوێی شارەوانی دروست کردبوو.

شەریعەتی زیادی کرد: ئێستا دۆخێکی هێور لە شارەوانیی سنەدا هەیە و باشترین کاتە بۆ خزمەتگوزاری و چارەسەر کردنی کێشەی خەڵک.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13146

Your Comment

You are replying to: .
captcha