به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عارف ڕۆشدی به هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووزی وتوووه: پارتی دیموکراتی کوردستان به ئامانجی پاراستنی یه‌کڕیزی و یه‌کپارچه‌یی له هه‌رێمی کوردستان پێشنیاری به دیکه‌ی پارته‌کانی کوردستان داوه که له یه‌ک لیستدا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مان به‌شداری بکه‌ن.
ناوبراو ده‌شڵێت: زیاد بوونی لیستی کورده‌کان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق کاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ژماره‌ی کورسییه‌کانیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاته داده‌نێت.
ڕۆشدی وتیشی: هه‌ندێک له پارته کوردستانییه‌کان به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی به لایانه‌وه گرینگتره تاکوو به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی هه‌ر بۆیه به‌رپرسی لاواز بوونی پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵن.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه ئه‌گه‌ر پارته کوردستانییه‌کان بتوانن پاش به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردن ئیئتیلافی سیاسی پێک بهێنن ده‌توانن ڕۆڵێکی چالاک‌تر له وڵات بگێڕن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment