بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی خاکەلێوە مامۆستایانی ناڕازیی شاری سلێمانی دەیانوویست خۆپیشاندانێک بە بۆنەی نەدانی مووچەوە بەڕێوە ببەن کە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی رێگرییان لێکرد.
ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی نارازی رایگەیاند خۆپیشاندانی مامۆستایان ناڕازی لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دەستی پێكردەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەكان رێگری لە خۆپیشاندەران دەكەن.
دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی نارازی دەڵێت: بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی مامۆستایان بۆ داواكردنی مافەكانیان و لابردنی تەواوەتی سیستمی پاشەكەوتی مووچە دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوە.
ئاماژەی بەوەش كرد، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە رێگری لە مامۆستایان كرا خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment