پاشهاته‌کانی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریا

به‌شی جیهان- ستراتفۆر ده‌نووسێت: چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان ده‌توانێت ببێته‌ هۆی باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا و ڕووسیا، به‌ڵام پێگه‌ی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ به‌هۆی پاڵپشتی نه‌کردنی کورد له‌ناو ده‌چێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مریکا که‌ پێش له‌ لێدوانه‌کانی حه‌فته‌ی ڕابردووی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رکۆماری ئه‌و وڵاته‌ سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی خێرا له‌ سووریا بۆ مانه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵ و ڕێبه‌رایه‌تی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌ سه‌ر درێژه‌ی ئاماده‌بوون له‌و وڵاته‌ حسێبی کردبوو ئێستا ده‌ڵێت له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگدا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشی کۆتاییی پێی هێناوه‌ و هێزه‌کانی له‌و وڵاته‌ ده‌باته‌ ده‌ره‌وه‌.

هێزه‌کانی ئه‌مریکا وه‌کوو هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کیی هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دێنه‌ ئه‌ژمار. چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا له‌ مه‌ترسیی هێرشی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ی تورکیا داده‌نێت، به‌و شێوه‌یه‌ که‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ پێشتر هه‌ڕه‌شه‌یان کردبوو.

په‌یمانگه‌ی ستراتفۆر پاشهاته‌کانی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریای لێکداوه‌ته‌وه‌.

په‌یمانگه‌ی ستراتفۆر له‌ لێکدانه‌وه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌مریکا له‌ سووریا نووسیی: هه‌ر چه‌ند به‌وه‌شه‌وه‌ که‌ هه‌ندێ له‌ ڕێکخراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا له‌سه‌ر نه‌چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سووریا ته‌ئکیدیان کردوووه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ تره‌مپ ئاوه‌ها کارێک بکات. چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کان له‌ سووریا چه‌ندین پاشهاتی به‌دوادا ده‌بێت له‌وان دروست بوونی بۆشاییی ده‌سه‌ڵات له‌ باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، کاریگه‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر دوژمنان و هاوپه‌یمانانی و هه‌روه‌ها لاوازبوونی نفووزی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

به‌پێی ڕاپۆرتی ستراتفۆر، چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا له‌ سێ ڕێگاوه‌ یارمه‌تی به‌و وڵاته‌ ده‌دات؛ هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی ئه‌و وڵاته‌ که‌ له‌ سووریادان ئه‌رکی خۆیان تێپه‌ڕاندوووه‌ و ده‌توانرێت له‌ شوێنه‌کانی دیکه‌دا به‌کار بهێنرێن، چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له‌ باکووری سووریا یارمه‌تی به‌ باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌دات و له‌ ئاکامدا ئه‌مریکا ده‌توانێت له‌سه‌ر هاوکاری ڕووسیا له‌ بابه‌ته‌کانی دیکه‌ وه‌کوو کوریای باکوور حسێب بکات و له‌ کۆتاییدا ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ده‌ست له‌ پاڵپشتی کردنی کورد هه‌ڵبگرێت و له‌ ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، تورکیا هاوکارییێکی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌کات و په‌یوه‌ندییه‌کانی دوو وڵات ته‌نگژه‌ی نامێنێت.

به‌ڵام ستراتفۆر هۆشداری داوه‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا به‌تایبه‌ت ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریا کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی بۆ وڵاته‌ به‌دوادا ده‌بێت. یه‌کێک له‌و کاریگه‌رییه‌ نێگه‌تیڤانه‌ نه‌گه‌یشتنی ئه‌مریکا به‌ ئامانجه‌که‌ی له‌ سووریا که‌ شکستی ته‌واوی داعش له‌و وڵاته‌یه‌. کاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی دیکه‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا، زیادبوونی نفووزی ڕکابه‌رانی ئه‌مریکا له‌ سووریا له‌وان ڕووسیا ڕاگه‌یێندراوه‌.

به‌ڵام له‌ ڕوانگه‌ی ستراتفۆر، گرینگترین پاشهاتی نێگه‌تیڤی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا، کردنه‌ئامانجی هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا له‌ لایه‌ن تورکیا و له‌ناوچوونی پێگه‌ی ئه‌مریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ چوونکه‌ به‌ نووسینی ستراتفۆر ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا کورده‌کانی سووریای به‌جێهێشتوووه‌ و له‌ناکاو له‌و وڵاته‌ چۆته‌ ده‌ره‌وه‌، چیتر هیچ که‌س له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ هاوپه‌یمان نابێت چوونکه‌ ده‌زانن که‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌مریکا هه‌ر ساتێک هاوپه‌یمانانی خۆی به‌جێبهێڵێت بۆیه‌ ناتوانن متمانه‌ به‌و وڵاته‌ بکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13116

Your Comment

You are replying to: .
captcha