زانایانی ئه‌مریكا ئامێرێكیان بۆ گۆڕینی ده‌نگی ناوخۆیی بۆ نووسراو داهێنا

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- له‌ ئه‌مریكا زانایان ئامێرێكیان په‌ره ‌پێداوه‌ كه‌ توانای گۆڕینی ده‌نگی ناوخۆیی بۆ نووسراوی هه‌یه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یێنراوه‌ی كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی په‌یمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای مه‌سه‌چوسێتسدا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ ئه‌و ئامێره‌ ناوی "Alter Ego"ی لێ نراوه‌ و له ‌نێویدا جه‌مسه‌ری كاره‌بایی هه‌یه‌ كه‌ له‌ چه‌ناگه‌ و ڕوومه‌ت ده‌دات.

ده‌نگی ناوخۆیی كه‌ بریتییه‌ له‌ ده‌نگی ئه‌و بیرۆكانه‌ی له‌ مێشكدا دروست ده‌بن ده‌بنه‌ هۆی جووڵه‌ و له‌رینه‌وه‌ی ماسوولكه‌كانی قوڕگ به‌ شێوه‌یێک كه‌ ناتوانرێت له‌رینه‌وه‌ی جووڵه‌كان به‌ چاو ببینرێن.

ئه‌م جه‌مسه‌ره‌ كاره‌بایییانه‌ ئه‌و ئاماژانه‌ی كه‌ ده‌نگی ناوخۆیی له‌سه‌ر ده‌ماره‌ ماسوولكه‌كان دروستی ده‌كات بۆ سیسته‌مێكی ژیریی ده‌ستكرد ده‌گوازنه‌وه‌. سیستمه‌كه‌ ئاماژه‌كان به‌ وشه‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌ست ده‌كاته‌وه‌ و ده‌یگۆڕێت بۆ نووسین.

له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئامێره‌كه‌ له ‌سه‌ر 10 كه‌س تاقی كراوه‌ته‌وه‌ و ڕێژه‌ی دروستی كار كردنی گه‌یشتوووه‌ته‌ له‌سه‌دا 92.

لێكۆڵه‌ران پێیان وایه‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ به‌ره‌ به‌ره‌ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی كاتدا هه‌ڵده‌كشێت و كاریش له‌سه‌ر زیاد كردنی ژماره‌ی ئه‌و وشانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ "Alter Ego" ده‌توانێت بیانناسێته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی "Alter Ego"دا مرۆڤه‌كان ده‌توانن به‌ بێ قسه ‌كردن په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌ریهک له‌ هاوكاره‌ ژیره‌كانی Assistantی گووگڵ و Siriی ئه‌پڵدا دروست بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13114

Your Comment

You are replying to: .
captcha