ده‌بێ دانووستانێکی نوێ له‌ تورکیا ده‌ست پێبکاته‌وه‌

به‌شی تورکیا- ئه‌حمه‌د تورک سیاسه‌توانی به‌ناوبانگی کوردی تورکیا داوا ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسه‌کانی تورکیا دانووستانێکی نوێ له‌و وڵاته‌ ده‌ست پێبکاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د تورک سیاسه‌توانی به‌ناوبانگی کوردی تورکیا و شاره‌وانی وه‌لاوه‌نراوی گه‌وره‌شاری ماردین له‌ لیدوانێکدا ڕه‌خنه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای تورکیا له‌ عه‌فرین ده‌گرێت و ده‌ڵێت: ئێستاکه‌ حکوومه‌تی تورکیا سیاسه‌تێکی گرتۆته‌ به‌ر که‌ به‌پێی ئه‌و سیاسه‌ته‌ هه‌وڵ ده‌دات له‌ هه‌ر کوێدا کورد هه‌یه‌ بێده‌نگی بکات هه‌ر بۆیه‌ هێرشی کرده‌ سه‌ر عه‌فرین. ئه‌و کاره‌ به‌ شێوه‌ی ئاشکرا سیاسه‌تی تورکیا له‌ به‌رانبه‌ر کورده‌کان نیشان ده‌دات. تا هه‌ر ڕاده‌یێک داواکاریی ڕه‌وا و ئازادی ڕاده‌ربڕین زیاتر ده‌بێته‌وه‌ سیاسه‌تی سه‌رکوت کردنی کورده‌کانیش له‌ ده‌ستووری کاری ده‌وڵه‌ت داده‌نرێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا دۆخی ئێستا له‌گه‌ڵ کووده‌تای 12ی سێپتێمبێری 1980 له‌ تورکیا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: وه‌کوو که‌سێک لێره‌م که‌ 12ی سێپتێمبێر له‌ زیندانی دیاربه‌کردا بووم. ده‌بێ ئه‌و ڕۆژه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕۆژه‌ هه‌ڵبسه‌نگێنین. ناکرێت ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌شکه‌نجه‌ له‌و ڕۆژانه‌ ڕوون بکرێته‌وه‌ به‌ڵام ئێستاکه‌ دۆخه‌که‌ زۆر جیاوازه‌. ئه‌مڕۆ به‌ره‌وڕووی ئایدیۆلۆژیایێک بووینه‌ته‌وه‌ که‌ تێده‌کۆشێت تێکڕای ڕێکخراو و پێکهاته‌کان بکاته‌ یه‌ک به‌شه‌وه‌. باوه‌ڕتان بێت که‌ ده‌زگای دادی ئه‌و ڕۆژانه‌ به‌ شێوه‌یێکی سه‌ربه‌خۆتر له‌ چاو ده‌زگای دادی ئه‌مڕۆ ئه‌رکه‌کانی ڕاده‌په‌ڕاند. له‌ سه‌رده‌مانی کووده‌تا له‌ تورکیا هه‌میشه‌ کورده‌کان ئامانجی سه‌ره‌کی بوونه‌.

ئه‌حمه‌د تورک ده‌شڵێت: به‌ پشت به‌ستن به‌و بابه‌ته‌ که‌ سیاسه‌تی ئه‌منی و سه‌ربازی له‌ هیچ کوێی جیهاندا هیچ پرسێکی چاره‌سه‌ر نه‌کردوووه‌ به‌و بۆنه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای تێکڕای شکسته‌کان هه‌مدیسان ده‌بێ دیالۆگ و دانووستان له‌ ده‌ستووری کار دابنرێت و پڕۆسه‌یێکی نوێی دانووستانه‌کان ده‌ست پێبکرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسل

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13111

Your Comment

You are replying to: .
captcha