په‌که‌که‌: باشترین ڕێگای به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تورکیا یه‌کخستنه‌وه‌ی نێو لایه‌نه‌ کوردییه‌کانه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی په‌که‌که‌ له‌سه‌ر ھه‌وڵه‌که‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی بۆ نێوه‌ندگیریی ‌نێوان په‌که‌که ‌و تورکیا دێته ‌ده‌نگ و ده‌ڵێت: باشترین ڕێگای به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تورکیا یه‌کخستنه‌وه‌ی نێو لایه‌نه‌ کوردییه‌کانه و باشتر وایه‌‌ ئه‌و حزبه‌ سه‌ره‌تا نێوه‌ندگیریی یه‌کخستنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ کوردییه‌کان بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رحه‌د وارتۆ، وته‌بێژی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ‌SNNدا وه‌ڵامی لێدوانی مسته‌فا عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاری یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌داته‌وه‌ -که‌ باسی له‌ ئاماده‌ییی ئه‌و حیزبه‌ بۆ نێوه‌ندگیریی نێوان په‌که‌که‌ و تورکیا کردبوو- و ده‌ڵێت: ئامانجی سه‌ره‌کیی تورکیا له‌ناوبردن و کۆمه‌ڵکوژی سه‌ر کورده‌ و له‌و ھه‌وڵه‌شی به‌رده‌وامه‌‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: تا ئێستا ئێمه‌ ھیچ ئاگادارییێکمان نییه‌ له‌سه‌ر نێوه‌ندگیریی یه‌کگرتووی ئیسلامی له‌ نێوان په‌که‌که‌ و ده‌وڵه‌تی تورکیا و ڕه‌نگه‌ یه‌کگرتووی ئیسلامی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به ‌خۆیان ھه‌بێت به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌کیی تورکیا له‌ناوبردن و کۆمه‌ڵکوژی سه‌ر کورده و باشترین ڕێگای به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تورکیا یه‌کخستنه‌وه‌ی نێو لایه‌نه‌ کوردییه‌کانه.

ناوبراو داواش ده‌کات سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ کوردییه‌کان ھه‌ڵوێستی ڕوون و ئاشکرایان دژ به ‌داگیرکاری تورکیا ھه‌بێت و ده‌شڵێت: "ھه‌ر سه‌ردان و ھه‌وڵێکی نێوه‌ندگیریش ھه‌بێت بێ ئه‌نجام ده‌بێت".

وته‌بێژه‌که‌ی په‌که‌که‌ جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی تورکیا به‌رده‌وامه‌ له‌ ھێرشه‌کانی بۆ سه‌ر کورد ھه‌ر سه‌ردانێکیش له‌لایه‌ن حزبێکی کوردییه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت بێ ئه‌نجام ده‌بێت و ده‌شڵێت: "باشترین کار نێوه‌ندگیری و یه‌کخستنه‌وه‌ی نێو لایه‌نه‌ کوردییه‌کانه‌ تا دژ به‌ داگیرکه‌ران یه‌ک ھه‌ڵوێست بن چوونکه‌ له ‌سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان چاره‌سه‌ری پرسی کورد به ‌ڕێگه‌ی ئاشتی بوونی نییه‌ و به‌ر له‌ ھه‌ر نێوه‌ندگیرییێکیش ده‌بێت تورکیا کۆی ھێرش و په‌لاماره‌کانی ڕابگرێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13109

Your Comment

You are replying to: .
captcha