به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رحه‌د وارتۆ، وته‌بێژی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ SNNدا وه‌ڵامی لێدوانی مسته‌فا عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاری یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌داته‌وه -که باسی له ئاماده‌ییی ئه‌و حیزبه بۆ نێوه‌ندگیریی نێوان په‌که‌که و تورکیا کردبوو- و ده‌ڵێت: ئامانجی سه‌ره‌کیی تورکیا له‌ناوبردن و کۆمه‌ڵکوژی سه‌ر کورده و له‌و ھه‌وڵه‌شی به‌رده‌وامه.
ناوبراو ده‌شڵێت: تا ئێستا ئێمه ھیچ ئاگادارییێکمان نییه له‌سه‌ر نێوه‌ندگیریی یه‌کگرتووی ئیسلامی له نێوان په‌که‌که و ده‌وڵه‌تی تورکیا و ڕه‌نگه یه‌کگرتووی ئیسلامی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به خۆیان ھه‌بێت به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌کیی تورکیا له‌ناوبردن و کۆمه‌ڵکوژی سه‌ر کورده و باشترین ڕێگای به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تورکیا یه‌کخستنه‌وه‌ی نێو لایه‌نه کوردییه‌کانه.
ناوبراو داواش ده‌کات سه‌رجه‌م لایه‌نه کوردییه‌کان ھه‌ڵوێستی ڕوون و ئاشکرایان دژ به داگیرکاری تورکیا ھه‌بێت و ده‌شڵێت: "ھه‌ر سه‌ردان و ھه‌وڵێکی نێوه‌ندگیریش ھه‌بێت بێ ئه‌نجام ده‌بێت".
وته‌بێژه‌که‌ی په‌که‌که جه‌خت ده‌کاته‌وه که له‌به‌رئه‌وه‌ی تورکیا به‌رده‌وامه له ھێرشه‌کانی بۆ سه‌ر کورد ھه‌ر سه‌ردانێکیش له‌لایه‌ن حزبێکی کوردییه‌وه ئه‌نجام بدرێت بێ ئه‌نجام ده‌بێت و ده‌شڵێت: "باشترین کار نێوه‌ندگیری و یه‌کخستنه‌وه‌ی نێو لایه‌نه کوردییه‌کانه تا دژ به داگیرکه‌ران یه‌ک ھه‌ڵوێست بن چوونکه له سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان چاره‌سه‌ری پرسی کورد به ڕێگه‌ی ئاشتی بوونی نییه و به‌ر له ھه‌ر نێوهندگیرییێکیش ده‌بێت تورکیا کۆی ھێرش و په‌لاماره‌کانی ڕابگرێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment