ڕێگری کرا که‌ میدیاکان ڕووماڵی سه‌ردانه‌کانی شاند‌ی هه‌ده‌په‌ بکه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لیژنه‌ی پرۆتۆکۆلی شانده‌که‌ی هه‌ده‌په‌ که‌ له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ دانراوه‌ ڕێگری له‌ ڕووماڵی کۆبوونه‌وه‌کانی شانده‌که‌ی هه‌ده‌په‌‌ ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه‌ 7ی ئه‌یپڕێڵ/ 18ی خاکه‌لێوه‌ شاندێکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) به‌ سه‌رۆکایه‌تیی په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی ئه‌و پارته‌ و عوسمان بایده‌میر نوێنه‌ری HDP له‌ په‌رله‌مانی تورکیا و شاره‌وانی پێشووی گه‌وره‌شاری کوردنشینی دیاربه‌کر، فه‌له‌کناز ئۆجه‌، ئیمام تاشچیعه‌ر و زه‌ینه‌ب بۆغا سه‌فه‌رێکی سێ ڕۆژه‌یان بۆ هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام دا به‌ مه‌به‌ستی دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و حیزبه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.

شاندی هه‌ده‌په‌ له‌ شاری هه‌ولێر زنجیره‌یێک دیدار و کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که‌ له‌ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم و فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم ئه‌نجام دا به‌ڵام له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پرۆتۆکۆلی شانده‌که‌وه ڕێگری له‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن کرا که‌ ڕووماڵی کۆبوونه‌وه‌کان بکه‌ن.

شایانی باسه‌؛ لیژنه‌ی پرۆتۆکۆلی شانده‌که‌ی هه‌ده‌په‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی پرۆتۆکۆڵی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ دانراوه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13106

Your Comment

You are replying to: .
captcha