بهپێی ههواڵی کوردپرێس، بڵاوکردنەوەى دەنگۆى گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ کەرکووک هاوکاتە لەگەڵ نزیک بوونەوەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق، ئەوەش لەناو بەشێک لە هاووڵاتییانی کەرکووکدا ئەو بڕوایەى دروست کردوووە کە ئەو دەنگۆیانە تەنها بۆ بانگەشەى هەڵبژاردنە لە کاتێکدا وەزارەتى پێشمەرگە و وتەبێژى حکوومەتى عێراق ڕەتیان کردەوە هیچ کۆبوونەوە و ڕێککەوتنێک لەسەر ئەو پرسە کرابێت.
لە دواى ١٦ى ئاکتهوبر و گەڕانەوەى هێزە عێراقییەکان بۆ کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان، کورد چەندین پۆستى گرنگى لەو ناوچانە لەدەست داوە.
بەشێک لە چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسانیش دەڵێن: هیچ هەوڵێکى جیدی نەدراوە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و ئەوەى دەوترێت "تەنها موزایەدەى سیاسى و بانگەشەى پێشوەختى هەڵبژاردنى هەندێک لە حزبە کوردییەکانە."
ڕادەست کردنى زیاتر لەسەدا ٥١ى خاکى کوردستان بە هێزە عێراقییەکان، پارتە دەسەڵاتدارەکانى هەرێمى کوردستانى ڕووبەڕووى ڕەخنەى زۆرى هاووڵاتییان کردۆتەوە بە تایبەتى لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان و تا ئێستاش هیچ هەوڵێکى جیدى لە ئارادا نییە بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشانەى کە لە دواى ١٦ى ئاکتهوبرەوە لە ناوچەکەدا سەریان هەڵداوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment