2500 هێزی ئه‌منیی نوێ له‌ که‌رکووک جێگیر ده‌کرێن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی پاراستنی ئاسایشی پارێزگای که‌رکووک وێڕای ته‌ئکید له‌ سه‌ر کۆنتڕۆڵی دۆخی ئه‌منیی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ لایه‌ن یه‌کینه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌ ڕاپۆرته‌کان له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووکی ڕه‌ت کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد مه‌عن له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"دا وتی: ڕاپۆرته‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ پارێزگای که‌رکووک ڕاست نییه‌ و هیچ جۆره‌ ده‌ستوورێک له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ ده‌رنه‌کراوه‌.

مه‌عن ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ یه‌کینه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم کۆنتڕۆڵی ته‌واوی ئاسایشی که‌رکووکی له‌ ئه‌ستۆدایه‌ و زیادی کرد: ئه‌و یه‌کینه‌یه‌ به‌ هاوکاریی پۆلیسی خۆجێ پڕۆژه‌یێکی ئه‌منی بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان له‌و پارێزگایه‌ جێبه‌جێ و 2500 هێزی ئه‌منی له‌ که‌رکووک جێگیر ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13099

Your Comment

You are replying to: .
captcha