داخستنی ڕێڕه‌وه‌ سنوورییه‌کان له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ به‌ سوودی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌ت نییه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- فه‌رمانداری سه‌رده‌شت ده‌ڵێت: داخستنی ڕێڕه‌وه‌ سنوورییه‌کان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراقه‌وه‌ به‌ سوودی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌ژاد جه‌هانی له‌ میانه‌ی یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئیداریی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا وتی: داخستنی ڕێڕه‌وه‌ سنوورییه‌کان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراقه‌وه‌ به‌ سوودی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران نییه‌ و خه‌ڵک و بازرگانان له‌ دۆخێکی زۆر خراپدان و بژێوی ژیان له‌ مه‌ترسیدایه‌ و کاڵایێکی زۆر له‌و په‌ڕی سنووره‌کاندا ماونه‌ته‌وه‌.

ناوبراو زیادی کرد: خه‌ڵک له‌وه‌ی که‌ کاڵاکانیان له‌وپه‌ڕی سنووره‌کان ماوه‌ته‌وه‌ گله‌یییان هه‌یه‌ و داواکارییه‌کانیان بۆ هاوردنی ئه‌و کاڵایانه‌ به‌ دۆخێکی گونجاو و به‌بێ باجی زۆر تاکوو دیاریکردنی چاره‌نووسی پڕۆژه‌ی ڕێکخستنی ڕێڕه‌وه‌ سنوورییه‌کان داوایێکی ڕه‌وایه‌ و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی پێوشوێنگری و ئاوڕدانه‌وه‌ی تایبه‌تین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13098

Your Comment

You are replying to: .
captcha