بەغدا و هەولێر لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان ڕێکنەکەوتوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری میدیایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بوونی هەر چەشنە ڕێککەوتنێک لە نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان ڕەت دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێحسان شمری لە نووسراوەیێکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا بڵاوی کردەوە ڕایدەگەیێنێت: لە چند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێک لە لایەنە سیاسییەکان باسیان لە ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر گەڕانەوی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و دیکەی ناوچە کێشە لەسەرەکان کردووە، ئەو وتانە دوورن لە ڕاستی و هیچ چەشنە ڕێککەوتنێک لەو بارەیەوە لە ئارادا نییە.

شمری جەختی کردەوە بەرپرسیارێتیی دابین کردنی ئاسایشی ئەو ناوچانە لە ئەستۆی دەوڵەتی فیدراڵدایە.

سەرچاوە: سکای پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13096

Your Comment

You are replying to: .
captcha