هیچ هێزێکی بیانی ناتوانێت چارەنووسی دۆخی ئەمنیی عێراق دیاری بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی نووسینگەی میدیایی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە کە هیچ هێزێکی بیانی ناتوانێت چارەنووسی دۆخی ئەمنیی عێراق دیاری بکات و لە جێگای دەوڵەتی فیدراڵ لەبارەی ڕاسپاردەی هێزە بیانییەکان لە وڵات بڕیار بدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: بڕیار دان لەبارەی جێگیر کردنی هێزە بیانییەکان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوای عێراق لە ئەستۆی دەولەتی فیدراڵە و بڕیارێکی حکوومییە و لەژێر فەرمانی هێزی بیانیدا نابێت.

حەدیسی جەختیشی کردەوە هیچ هەوڵێک بەبێ ڕەزامەندیی دەوڵەتی عێراق لە وڵات ڕوو نادات و هیچ هێزێکی بیانی ناتوانێت چارەنووسی دۆخی ئەمنیی عێراق دیاری بکات.

سەرچاوە: «العربی الجدید»

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13095

Your Comment

You are replying to: .
captcha