بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەنسوور بەعیجی لە بەیاننامەیێکدا دەنووسێت: هەموو پارتە سیاسییەکانی عێراق ئەگەر جیدین لەسەر چارەسەر کردنی کێشەکانی عێراق و چەسپاندنی ئاسایش لەو وڵاتە دەبێت بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینەی سیاسی هەوڵ بدەن.
بەعیجی دەیشڵێت پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینەی سیاسی بە مانای خستنە پەراوێزی دیتران نییە و ئەو دەوڵەتە دەتوانێت ژمارەیێکی زیاتر لە پارتە سیاسییەکان و ئەتنیکەکانی عێراق لە خۆ بگرێتەوە.
ناوبراو زیادی دەکات ئەو پارتە سیاسییانەی کە بەرژەوەندیی وڵات بەسەر بەرژەوەندیی خۆیاندا هەڵدەبژێرن دەبێت هاوکاریی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بکەن بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینەی سیاسی، چوونکە ئەو پێکهاتەیە تەنها ڕێگای دەربازبوونی عێراقە لە گەندەڵی و ماڵ وێرانی.
سەرچاوە: «الغدپرس»
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment