فڕۆکەکانی تورکیا جارێکی دیکە هێرشی قورس دەکەنە سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیا جارێکی دیکە هێرشی قورس دەکەنە سەر ناوچە جێی نیشتەجێ بوونەکانی باکووری هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە 18ی ڕەشەمە فڕۆکەکانی تورکیا ناوچەی برادۆست لە باکووری هەرێمی کوردستان و هاوسنوور لەگەڵ تورکیا بۆردوومان دەکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکان فڕۆکەکانی تورکیا بەرزایەکانی رۆبیا، پونگستان، پیر ئیبراهیمی، کەوەرتە و رۆبی لە سنووری برادۆست بۆردوومان دەکەن.

ئەو هێرشانە بە بیانووی بوونی هێزەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن.

سەرچاوە: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13088

Your Comment

You are replying to: .
captcha