هاوکارییێکی ناڕاسته‌وخۆ له‌ نێوان پارتی کۆماریخوازی گه‌ل و پارتی دیموکراتیکی گه‌لان هه‌یه‌

به‌شی تورکیا- ماهێر ئۆناڵ وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌ ده‌ڵێت: هاوکارییێکی ناڕاسته‌وخۆ له‌ نێوان پارتی کۆماریخوازی گه‌ل و پارتی دیموکراتیکی گه‌لان هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی AKP ماهێر ئۆناڵ وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوونی سوپای تورکیا له‌ عه‌فرین ڕای‌گه‌یاند: ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون سه‌رکه‌وتنی ئیراده‌ی سیاسییه‌. بیرۆکه‌ی فاشیستیی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ ڕق و کینی له‌ سیاسه‌توانان هه‌یه‌، ئیراده‌ی سیاسی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون نادیده‌ ده‌گرێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ به‌ دۆستایه‌تی نێوان پارتی کۆماریخوازی گه‌ل و پارتی دیموکراتیکی گه‌لان به‌ یه‌کدی له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی ده‌کات و ڕاشی‌ده‌گه‌یێنێت: هێشتاکه‌ ئۆپۆزیسیۆن فرموولاسیۆنی ئیئتیلافی خۆی ڕانه‌گه‌یاندوووه‌. هاوکارییێکی ناڕاسته‌وخۆ له‌ نێوان پارتی کۆماریخوازی گه‌ل و پارتی دیموکراتیکی گه‌لان هه‌یه‌. هه‌ردووکیان به‌ یه‌ک ئایدیۆلۆژیای هاوبه‌شه‌وه‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ده‌چن. له‌ بواری حه‌ز کردن به‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان وه‌ک یه‌ک وان. پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لانیش دیداری کردوووه‌ که‌ ئێستاکه‌ له‌ زینداندایه‌. له‌ ڕۆژانی داهاتوودا هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆمان سه‌باره‌ت به‌و ئیئتیلافه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین که‌ ئه‌و دوو حیزبه‌ له‌سه‌ری جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی بیرگون

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13085

Your Comment

You are replying to: .
captcha