ده‌بێ هه‌موو نوێنه‌ری ئیتنکه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا له‌ کۆبوونه‌وه‌کاندا به‌شدار بن

به‌شی تورکیا- میخائیل بۆگدانۆف، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت: ده‌بێ نوێنه‌ری هه‌موو ئیتنیکه‌ ئایینی و قه‌ومییه‌کان له دانووستانه‌کانی داهاتووی سووریا به‌شدار بن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میخائیل بۆگدانۆف جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ دانووستانه‌کانی قه‌یرانی سووریا و ڕای‌گه‌یاند: ده‌بێ نوێنه‌ری هه‌موو ئیتنیکه‌ ئایینی و قه‌ومییه‌کانی سووریا له‌ هه‌موو دانووستانه‌کان که‌ بۆ داهاتووی ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، به‌شداری بکه‌ن.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: له‌ پێناو په‌یماننامه‌ی ژماره‌ 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان و هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌ی گفتوگۆی گه‌لانی سووری له‌ ڕۆژی 30ی جانیڤێری له‌ سووچی له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵیی ئێران، تورکیا و ڕووسیا له‌ 4ی ئه‌یپڕیڵ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ وه‌کوو سێ وڵاتی زه‌مانه‌ت‌که‌ر گه‌یشتووینه‌ته‌ ئه‌م ئه‌نجامه‌ که‌ قه‌یرانی سووریا ته‌نها له‌ ڕێگای سیاسییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و نوێنه‌رانی سووری له‌ هه‌مووی ئه‌و دانووستان و کۆبوونه‌وانه‌دا ته‌ئکیدیان کردۆته‌ سه‌ر به‌شداریی هه‌موو گرووپه‌ سوورییه‌کان له‌وان گرووپه‌ ئایینی و قه‌ومییه‌کان به‌ بێ هه‌ڵاوارده‌یی له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13082

Your Comment

You are replying to: .
captcha