به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی به هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"ی وتوووه: لێدوانی ئه‌م دواییه‌ی ئیبراهیم کالن وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌باره‌ی به‌رده‌وامیی ئاماده بوونی هێزه‌کانی په‌که‌که له شه‌نگال دووره له ڕاستی چوونکه ته‌نانه‌ت هێزێکی په‌که‌که‌ش له ناو شه‌نگالدا نییه.
ناوبراو ده‌شڵێت: ئه‌و هێزانه‌ی که ئێستا له شاری شه‌نگالن هێزی پاسه‌وانی ئه‌و شاره‌ن که له ئیتنیکی ئێزدین و له ئایدیۆلۆژیای په‌که‌که په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن.
سوورچی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌و هێزانه که له شه‌نگالن مووچه‌ی خۆیان له ڕێکخراوی حه‌شدی شه‌عبیی عێراق وه‌رده‌گرن و هه‌ندێک هه‌وڵ بۆ لکاندنیان به هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له‌ئارادایه و زیادی ده‌کات: دۆخی ئه‌منیی شاری شه‌نگال له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه و تێکڕای هێزه‌کانی په‌که‌که له‌و شاره به‌ره‌و سووریا پاشه‌کشێیان کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment