به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 6ی ئه‌یپڕێڵ ڕایان دیلن وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ڕای‌گه‌یاندوووه: "ئێمه پابه‌ندین به تێکشکاندنی داعش له سووریا و هیچ کاتێکی دیاریکراو به وه‌زاره‌تی به‌رگری نه‌دراوه."
ناوبراو گوتیشی: دابین کردنی ئاسایش و ڕێگری کردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش پێویستییێکه بۆ هه‌موو عێراق و پێویسته له‌سه‌ر پێشمه‌رگه و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌کان.
ڕایان دیلن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداری ئه‌وه‌یه که داعش هه‌وڵی داوه بگه‌ڕێته‌وه و جارێکی دیکه بێته‌وه. زانیارییه هه‌واڵگیرییه‌کانی ئێمه و عێراقیش ده‌ریانخستوووه که چه‌ند شانه‌یێکی بچووکیان ماون، هاوکات هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراقیش له دژی ئه‌م شانانه ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجام داوه بۆ ئه‌وه‌ی دوای ئه‌م شانانه بکه‌ون تاوه‌کوو نه‌توانن دانیشتوووانی عێراق تیرۆر بکه‌ن."
وته‌بێژه‌که‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌شی وت: "پێویسته هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق ڕێگر بن له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش و زیندوو بوونه‌وه‌یان له عێراقدا".
هاوکات دره‌نگانێکى شه‌وی ڕابردوو فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ژماره‌یێک گوندی سنووری سه‌ر به شارۆچکه‌ى کفری سه‌ر به ئیداره‌ى گه‌رمیانیان بۆردومان کرد که به‌پێی زانیارییه‌کان ژماره‌یێک بنکه و باره‌گاى چه‌ته‌کانى داعش و هێزی ئاڵا سپییه‌که‌ى بۆردومان کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment