ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق دیاری ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سکرتێری گشتیی کۆنگره‌ی نیشتمانیی عێراق به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌ عێراق به‌ کارێکی گرینگ وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت: ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق دیاری ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاراس حه‌بیب که‌ریم له‌ به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان له‌ عێراق کارێکی گرینگه‌ چوونکه‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ئاستی گۆڕانکاری له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق ئاشکرا ده‌کات.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات له‌ خولی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ چاو خوله‌کانی پێشوودا چه‌ندین که‌سایه‌تیی نوێ به‌ به‌ڵگه‌ی خوێندنی باڵا ئاماده‌ ده‌بن و ده‌شڵێت: ئێستا قسه‌ کردن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ چ که‌سێک سه‌رۆکایه‌تیی عێراق له‌ داهاتووی وه‌ئه‌ستۆ ده‌بێت زوووه‌ و ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق دیاری ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی "الموقف العراقی"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13068

Your Comment

You are replying to: .
captcha