سه‌رمایه‌دانه‌ریی بیانی له‌ وڵات تووشی کێشه‌ی پێکهاته‌یی بوووه‌

به‌شی ئێران- سه‌یدجه‌واد حسێنی کیا ڕای‌گه‌یاند: ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ له‌ ڕاکێشانی سه‌رمایه‌دانه‌ریی بیانی پۆتانسیه‌لی گه‌شه‌ له‌ وڵات داده‌به‌زێنێت.

نوێنه‌ری خه‌ڵکی سونقور و کولیایی له‌ په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ پێویستی ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ سه‌رمایه‌دانه‌ریی بیانی له‌ وڵات بۆ کوردپرێسی وت: له‌ به‌رنامه‌ی شه‌شه‌می گه‌شه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها یاسای بودجه‌ ڕاکێشانی سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ به‌رچاو گیراوه‌ چوونکه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ گه‌شه‌ی ئابووریی گونجاو له‌ به‌رنامه‌ی شه‌شه‌م جگه‌ له‌ سه‌رمایه‌دانه‌ریی ناوخۆیی، سه‌رمایه‌دانه‌ریی بیانیش پێویسته‌.

حسێنی کیا زیادی کرد: بۆ ڕاکێشانی سه‌رمایه‌دانه‌ریی بیانی ده‌بێ خه‌ساره‌کان له‌و باره‌وه‌ بناسێنین و ئه‌و یاسا و ڕێسایانه‌ی که‌ ده‌بنه‌ هۆی ئه‌نجام نه‌بوونی ئه‌م کاره‌ چاکسازی بکه‌ین تاکوو له‌ بواری ڕاکێشانی سه‌رمایه‌دانه‌ریی بیانی چالاکیی گونجاومان بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13066

Your Comment

You are replying to: .
captcha