لە ئێستادا دۆسیەی پاراستنی شەنگال بەگشتی لە ئەستۆی حکوومەتی عێراقە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوكاری كردنی توركیا لەلایەن هێزەكانی پارتییەوە بۆ هێرش كردنە سەر پەكەكە، كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە و وتەبێژی یەكینەكانی بەرخۆدانی شنگالیش داوا دەكات، سوپای عیراق وەڵامی پارتی و لەشكركێشی توركیا بداتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسم شەشۆ فەرماندەی پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شنگال و حەیدەر شەشۆ فەرماندەی هێزی ئێزیدیخان، لە دوو چاوپێكەوتنی جیادا بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا، ڕایانگەیاندبوو: تا ئێستا پەكەكە لە شنگال نەكشاوەتەوە و ئەگەر سوپای توركیاش بیەوێت بۆ هێرش كردنە سەر ئەو حزبە بچێتە شنگال، ئێمە هاوكاریان دەكەین.

لە وەڵامی ئەو فەرماندە سەربازییەی سەر بە پارتی، دژوار فەقیر، وتەبێژی یەكینەكانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە)، ڕایگەیاند: ئێمە وەڵامی حەیدەر شەشۆو قاسم شەشۆ لەبارەی ڕێنیشاندەری بۆ توركیا لەكاتی ئەنجامدانی لەشكركێشی بۆسەر خاكی شنگال بەپێویست نازانین، پێویستە حكوومەتی عێراق وەڵامی ئەوان و سوپای توركیاش بداتەوە كە لە ئێستادا دۆسیەی پاراستنی سنوورەكانیان بەگشتی لە ئەستۆدایە.

ناوبراو جەختیشی كردەوە، وەک یەپەشە هیچ شتێكیان لەبارەی لەشكركێشیی توركیا نییە، بەڵام ئەگەر داگیركاری بكەن، ئەوە ئەركی پارێزگاری كردن لە ناوچەكان دەكەوێتە ئەستۆی حكوومەتی عێراق.

سەبارەت بەمانەوەی پەكەكە لە شنگال، دژوار فەقیر وتی:" ئیدارەی فەرمیی شنگال و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ، باشترین وەڵامە بۆئەو كەس و لایەنانەی كە دەڵێن پەكەكە لە شنگال نەكشاوەتەوە، لە كاتێكدا بەفەرمی جەختیان لەسەر كشانەوەو ڕادەست كردنی سەرجەم ناوچەكان بە حكوومەتی عێراق كردۆتەوە".

سەرچاوە: SNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13062

Your Comment

You are replying to: .
captcha