دۆخی ژنانی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان قەیراناوییە

بەشی کرماشان- ئەندامی فراکسیۆنی ژنانی پەرلەمان دەڵێت: ڕاپۆرتەکانی دامودەزگا دەوڵەتییەکان لەبارەی ژنانی ناوچە لێقەوماوەکانی کرماشان ناشەفافە و ڕەخنەی لێدەگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەییبە سیاوەشی ئەندامی فراکسیۆنی ژنانی پەرلەمان لەبارەی کێشەکانی ژنانی ناوچەی لێقەوماوەکانی کرماشان زیادی کرد: ڕاپۆرتی دامودەزگا دەوڵەتییەکان شەفاف نییە، بەداخەوە هەندێک جار ڕاپۆرتەکان وێنەی دۆخێکی باش لە ژنان بڵاو دەکەنەوە لە حاڵێکدا کە ڕاستییەکە شتێکی ترە.

ناوبراو وتیشی: ژمارەیێک لە ڕێکخراوە نادەوڵەتییەکان هەندێک ڕاپۆرتیان لەو بارەیەوە بە ئێمە گەیاندووە کە دۆخی خەڵکی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان بەتایبەت ژنانی ئەو ناوچانە لە بابەتی پرسی تەندروستی ڕۆز خراپە و ژنان لە سەرەکیترین پێداویستییەکانی خۆیان بێ بەشن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13059

Your Comment

You are replying to: .
captcha