بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ دەڵێت: "ھەروەک چۆن رێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەپەگە\پەیەدە لە عەفرین پاک کرانەوە ئێستا تەل رەفعەت پاک دەکرێتەوە. لەوێش لە کۆتایی ئۆپەراسیۆنەکەمان نزیک بووینەتەوە".
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی دا بە بەیاننامەی هاوبەشی کۆبوونەوەی ئەنقەرە و وتی: ئێمە ناتوانین سەروەریی خاکی سووریا لەبەر چاو نەگرین لە سووریا مۆڵەت نادەین گۆڕانکاریی مەزهەبی بکرێت. بەیاننامەی هاوبەشی سێ وڵاتی ئێران، تورکیا و ڕووسیا زۆر گرینگە، بە ئاوڕدانەوە لەو بەیاننامەیە دەردەکەوێت کە دوو وڵاتی ئێران و ڕووسیا ئەو باوڕەی کە تورکیا پشتگیریی لێدەکات، قبووڵ دەکەن.
لە کۆتایی وتەکانیدا بوزداغ ڕاشیگەیاند: ئێمە پێویستمان بە درێژ کردنەوەی باری نائاسایی لە وڵاتە و ئەگەر پەرلەمان قبووڵ بکات باری نائاسایی درێژ دەکەینەوە.
سەرچاوە: NTV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment