چالاکییەکانی ٢١هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستی‌پێکرد

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر/ کوردی- ئەمڕۆ چالاکییەکانی ٢١هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ لەژێر دروشمی "بەرەو تێپەڕاندنی چوارچێوە داخراوەکان" بە بەشداریی ١٦ شیعر و ٨ چیرۆک و ٧ لێکۆڵینەوە، دەستی‌پێکرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فێستیڤاڵەکە لە لایەن بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی ساز کراوە، فێستیڤاڵی ئەمساڵ جیاواز لە ساڵەکانی تر سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت کە تیایدا جگە لە خوێندنەوەی شیعر و لێکۆڵینەوە کوردییەکان ڕۆژی تایبەت بە میوانانی فارس و عەرەب هەیە بۆ پێشکەش کردنی بەرهەمەکانیان.

ماڵپەڕی فەرمی فێستیڤاڵەکە بڵاوی کردەوە "بەهۆی قەیرانی دارایییەوە لە ماوەی سێ ڕۆژدا چالاكییەكانی فێستیڤاڵەکە بەڕێوە دەچێت و ئەمە لە کاتێکدایە كە پێشتر بەرنامەکانی فێستیڤاڵ بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبوون."

گەلاوێژ فێستیڤاڵێکی ساڵانەیە و لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بە بەردەوامی لە لایەن بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژەوە ئەنجام دراوە.

سه‌رچاوه‌: NRT

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13052

Your Comment

You are replying to: .
captcha