به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بلقه‌یس ویله توێژه‌ری ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ وه‌ڵامی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی به ناڕاسته‌قینه وه‌سف کردوووه که تۆمه‌ته ئاراسته‌کراوه‌کان دژ به هه‌رێم له‌لایه‌ن چاودێری مافی مرۆڤی ڕه‌ت کردۆته‌وه چوونکه به وته‌ی ناوبراو هه‌ندێ به‌ڵگه به‌ده‌سته‌وه‌یه له‌باره‌ی له‌سێداره‌دانی به‌کۆمه‌ڵی چه‌کدارانی داعش له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
ناوبراو له یادداشتێکدا که له ماڵپه‌ڕی ڕوانگه‌ی مرۆڤ بڵاو کراوه‌ته‌وه ڕایگهیاندوووه هه‌رێمی کوردستان لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ له‌باره‌ی له‌سێداره‌دانی به‌کۆمه‌ڵی چه‌کدارانی داعش که خۆیانیان ته‌سلیمی هێزه کورده‌کانی عێراق کردوووه نادیده گرتوووه و ڕه‌تی ده‌کاته‌وه.
ناوبراو پێی وایه له 28ی ئه‌گێست تاکوو 3ی سێپتێمبێری 2017 هێزه کوردییه‌کانی عێراق لقی ڕۆژئاوای دیجله کۆمه‌ڵێک چه‌کداری داعشیان له سێداره داوه که خۆیانیان ته‌سلیمی ئه‌و هێزانه کردبوو و ئه‌و کاره به مانای جینایه‌تی شه‌ڕه.
کارناسی ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ کاری هه‌رێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی کۆمیته‌ی تایبه‌ت به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی تۆمه‌تی ئاماژه‌پێکراو ستایش ده‌کات به‌ڵام ڕایده‌گه‌یێنێت که هه‌رێمی کوردستان ڕێگری له دیداری به‌رپرسانی ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی ئاماژه‌پێکراو ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment