سه‌رۆک کۆماری عێراق مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ سکاڵا دژی سه‌رۆکی په‌رله‌مان به‌رز بکاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی داراییی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته‌ مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق سکاڵا دژ به‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌ دادگای فیدڕاڵ به‌رز بکاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عالیه‌ نۆسه‌یف به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق ته‌نها ده‌توانێت ناڕه‌زایه‌تی به‌ پڕۆژه‌یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجه‌ ده‌رببڕێت که ده‌قه‌که‌ی‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی عێراق بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ به‌ڵام مافی به‌رز کردنه‌وه‌ی سکاڵا دژ به‌ سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نییه‌ چوونکه‌ ده‌ستووری عێراق ده‌ستکراوه‌ییێکی وای به‌ ناوبراو نه‌داوه‌.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: جبووری ماده‌ی 73ی بڕگه‌ی سێهه‌می ده‌ستووری عێراق له‌گه‌ڵ یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراقی جێبه‌جێ کردوووه‌ که‌ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه‌ پاش 15 ڕۆژ په‌سه‌ند کردن له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه‌ په‌سه‌ند نه‌کرێت به‌ په‌سه‌ندکراو دێته‌ ئه‌ژمار.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی چوارشه‌ممه (4ی ئه‌یپڕێڵ)‌ فوئاد مه‌عسووم سکاڵانامه‌یێکی دژ به‌ سه‌لیم جبووری له‌باره‌ی نایاسایی بوونی 13 ماده‌ی ڕه‌شنووسی بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق بۆ دادگای فیدڕاڵی ئه‌و وڵاته‌ به‌رز کردۆته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13050

Your Comment

You are replying to: .
captcha