به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سۆران عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كۆتایی هاتنی بایكۆتی ده‌وامی ڕاگه‌یاند و جه‌ختی كرده‌وه له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌وام ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
ناوبراو وتیشی: "بڕیارمان داوه له شه‌ممه‌ی داهاتوووه‌وه ده‌وام ده‌ست پێبكاته‌وه و ڕۆژانی شه‌ممه تاوه‌كوو پێنجشه‌ممه مامۆستایان ده‌وام ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین ئه‌مساڵی خوێندن له مه‌ترسی ڕزگار بكه‌ین و سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی پێ بهێنین".
سۆران عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه دا: "به‌هۆی په‌لاماره‌كانی ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان دوو ساڵی خوێندنیان فه‌وتاوه، دڵنیام مامۆستایان هه‌مان كار به‌رامبه‌ر ڕۆڵه‌كانی شاره‌كه‌ی خۆیان ناكه‌نه‌وه."
معلمان حلبچه هم‌زمان با استان های اربیل، دهوک و سلیمانیه ، در اعتراض به عدم دریافت حقوق خود دست به اعتصاب و برگزاری تظاهرات خیابانی در روزهای گذشته کرده بودند.
شایانی باسه؛ له ڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات له‌گه‌ڵ پارێزگاکانی هه‌ولێر، دهۆک و سلێمانی مامۆستایانی هه‌ڵه‌بجه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایییان سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی مووچه‌کانیان ده‌ست پێ‌کرد.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment