به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبوار تاها له پرێس کۆنفڕانسێکدا ده‌ڵێت: "سه‌ری سووڕ ده‌مێنێت له لێدوانی به‌رده‌وامی به‌رپرسانی ئه‌منیی عێراق له باره‌ی نه‌بوونی هیچ ڕێککهوتننامهیێک له باره‌ی ئیداره‌ی هاوبه‌شی ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان له لایه‌ن سوپای عێراق و پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا."
تاها که نوێنه‌ری پارێزگای که‌رکووک له په‌رله‌مانی عێراقه ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که برایانمان له ده‌زگای سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به باشی ده‌زانن که پێشمه‌رگه به‌شێکی دابه‌ش نه‌بووی سیسته‌می به‌رگری و ئه‌منیی عێراقه و له سه‌ر زه‌رووره‌تی به‌شداریی ئه‌و هێزه له ئیداره‌ی هاوبه‌شی ناوچه جێناکۆکه‌کان جه‌ختی کرده‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕوودانی هێرشگه‌لێک له لایه‌ن گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆ ناوچه‌کانی باشوور و باشووری ڕۆژئاوای که‌رکووک هۆشداری دا و وتی: ئێستا ته‌نها هێزه‌کانی پۆلیسی فیدڕاڵ پاسه‌وانی له پارێزگای که‌رکووک ده‌که‌ن که ژماره‌یان به‌س نییه و له‌گه‌ڵ ناوچه‌که‌دا ئاشنا نین.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط"ی له‌نده‌ن
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment