به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قڵیچدار ئۆغڵۆ ڕێبه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له لێدوانێکدا کاردانه‌وه‌ی توندی بوو به سه‌فه‌ری هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان بۆ بنکه‌ی سه‌رسنووری پارێزگای هاتای و دیداریان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا و وتی: هونه‌رمه‌ندانی هه‌ر وڵاتێک پشتیوانی له مافی چه‌وساوه‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌که‌ن. هونه‌رمه‌ندان له به‌رانبه‌ر دیکتاتۆرییه‌تدا ملکه‌ج ناکه‌ن. ناتوانن دووچاوهکیان بێت. له جیاتی شه‌ڕ ده‌بێ پشتیوانی له ئاشتی بکه‌ن چوونکه مسته‌فا که‌مال ئاتاتورک ده‌ڵێت: "تا کاتێک که ناچاری نه‌بێت شه‌ڕ جه‌نایه‌ته."
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه: ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی که پێیان ده‌وترێت هونه‌رمه‌ند چ کارێکیان به سه‌رۆک کۆمار هه‌یه که ته‌نانه‌ت نه‌یشیتوانیوه سوێنده‌که‌ی بباته ڕێوه؟ خوێنی 52 کوژراوی عه‌فرین هێشتاکه وشک نه‌بۆته‌وه. گرووپێک به ساز و دهۆڵ و گۆرانییه‌وه کۆ بوونه‌ته‌وه. له شۆقهیێکدا که ده‌ژین ئه‌گه‌ر یه‌کێک له دراوسێکان بمرێت ته‌له‌فزیۆن ڕۆشن ناکه‌ین. ئه‌و مرۆڤه سپڵانه و ئه‌و که‌سه‌ش که ئه‌وانی بردۆته ئه‌وێ، ئه‌گه‌ر ئازان بڕۆنه شه‌قامی یه‌کێک له‌و شه‌هیدانه و له‌وێدا گۆرانی بخوێنن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment