به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قڵیچدار ئۆغڵۆ ڕێبه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه کۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پارته لایه‌نگره‌که‌ی و وتی: له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ندێ له نوێنه‌ران باسی ئه‌وه‌یان کردوووه که ئه‌گه‌ر هه‌یه عه‌بدوڵڵا گویل له لایه‌ن پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیاوه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریدا خۆی کاندید بکات.
ناوبرا زیادی کرد: ئێمه له ئێستادا ته‌ئکیدمان له سه‌ر بنه‌مای سه‌ره‌کییه نه‌ک لیستی هه‌ڵبژاردن. په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌کانی تورکیا که له نێوانیاندا پارتی سه‌عاده‌ت دایه، به‌رده‌وامه. له ڕۆژانی داهاتووشدا له‌گه‌ڵ مێڕاڵ ئاکشنه‌ر ڕێبه‌ری IP پارت دیدار ده‌که‌ین بۆیه ئێستاش باس کردن له سه‌ر که‌سایه‌تیی A و که‌سایه‌تیی B به باش نازانم.
قڵیچدار ئۆغڵۆ له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه: لێکۆڵێنه‌وه‌ی زۆر وردمان ده‌ست‌پێکردوووه. ئه‌و وره‌یه که له 16ی ئه‌یپڕیڵ وه‌ده‌ستمان هێنا (ئاماژه به شه‌پۆلی "نا" به ڕیفراندۆمی گۆڕینی ده‌ستووری تورکیا) وه‌کوو ئامانجێک بۆ 2019 له به‌رچاومان گرتوووه. ده‌بێ متمانه‌ی خه‌ڵک به سندۆقه‌کانی ده‌نگدان زیاد بکه‌ین. ده‌بێ ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئاماده‌بوونی خه‌ڵک له سه‌ر سندۆقه‌کانی ده‌نگ بگرینه به‌ر، ئه‌مه هه‌ڵبژاردنێکی سووک و ئاسان نییه. دیموکراسی یان ڕژیمی تاکه که‌سی یه‌کیان سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment