به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی حوسه‌ینی، گوته‌بێژ به‌ناوی "حه‌شدی باكوور" هه‌ڵوێستی حه‌شدی شه‌عبی به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕێت و ڕایده‌گه‌یێنێت: "لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و به‌رپرسانی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه، زیاتر له رووی راگه‌یاندنه‌وه‌یه نه‌ک مه‌یدانی و هیچ پرسێكی له‌و جۆره له مه‌یدانه‌كه‌دا بوونی نییه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "تا ئێستا هیچ هێزێكی پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌و ناوچانه و هیچ هێزێكیش نه‌چووه‌ته ناو كه‌ركووک، چونكه هیچ ههماههنگییێک له‌و ڕووه‌وه له نێوان هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له لایێک و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له لایێكی دیكه‌وه نییه".
قسه‌كانی حوسه‌ینی پاش لێدوانی سه‌رچاوه‌یێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا "پینتاگۆن"ه كه رۆژی چوارشه‌ممه 2018.04.04 رایگه‌یاندبوو "هێزێكی تایبه‌تی پێشمه‌رگه چوونه‌ته ناو شاری كه‌ركووكه‌وه و زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و هێزه سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن."
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات هێزی پێشمه‌رگه له پاراستنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بن چونكه ماوه‌یێكه چه‌كدارانی داعش هێرش و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی زۆر له‌و ناوچانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر رێگای كه‌ركووک-به‌غدا و به‌غدا-دیاله.
له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئاکته‌وبره‌وه كه به‌هۆی رێككه‌وتنێكی نهێنیی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی هێنرانه‌وه كه‌ركووک و ده‌وروبه‌ری، جگه له‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بوونه هۆی ئاواره‌كردنی به‌شێكی زۆری كورده‌كان. له هه‌مان كاتیش‌دا نه‌یانتوانیوه وه‌ک پێویست ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كان بپارێزن و ته‌نانه‌ت چه‌قۆی داعش له گه‌ردنی ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانیش دوور بخه‌نه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment