داوا له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌کرێت له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق به‌شدار بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان داوای له‌ پێشمه‌رگه‌ کرد له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق به‌شدارییێکی به‌ربڵاویان ببێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا وتوویه‌تی: فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌کانی دوو وه‌زاره‌تخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ و کاروباری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یان بۆ وه‌رگرتنی کورسییێکی زیاتر له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێ به‌شدارییێکی به‌ربڵاو و چالاکیان له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌ بێت.

یاوه‌ر ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ هه‌مووی ئه‌و کێشه‌ و گرفتانه‌ی ڕێگری له‌ به‌شداری کردنی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌کرد چاره‌سه‌ر کراوه‌ و ڕێزی گرت له‌ هاوکاریی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌رکه‌وتوو بوونی ڕه‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێم.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "التغییر"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13040

Your Comment

You are replying to: .
captcha