پۆلیسی تورکیا هه‌ڵیکوتایه‌ سه‌ر نووسینگه‌ی HDP له‌ ناوچه‌ی ئاوچیلاری ئه‌سته‌نبۆڵ

به‌شی تورکیا- دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی ڕابردوو پۆلیسی تورکیا هه‌ڵیکوتایه‌ سه‌ر نووسینگه‌ی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) له‌ ناوچه‌ی ئاوچیلاری ئه‌سته‌نبۆڵ و هاوسه‌رۆکان و ژماره‌یێکی ئه‌ندامی ئه‌و نووسینگه‌یان ده‌ستگیر کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی ڕابردوو پۆلیسی تورکیا هه‌ڵیکوتایه‌ سه‌ر نووسینگه‌ی HDP له‌ ناوچه‌ی ئاوچیلاری ئه‌سته‌نبۆڵ و شه‌بنه‌م دیرلی و مه‌حموود چاکان هاوسه‌رۆکانی ئه‌و حیزبه‌ و ژماره‌یێک ئه‌ندامی ئه‌و پارته‌یان ده‌ستگیر و پشکنینیان له‌ نووسینگه‌که‌ ئه‌نجام دا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ وه‌ده‌ستهاتوووه‌کان له‌ نێوان ده‌ستگیرکراوان منداڵیش هه‌یه‌ و هێزه‌کانی پۆلیس ژنانیان بۆ که‌لانته‌ریی فیرووزکووی و پیاوانیان بۆ که‌لانته‌ریی مه‌رکه‌زیی ئاوچیلار گواستۆته‌وه‌ و لێپێچینه‌وه‌یان لێ کراوه‌.

له‌باره‌ی ورده‌کاریی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی پۆلیسی ئه‌سته‌نبۆڵ هیچ هه‌واڵێک بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی بیرگون

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13039

Your Comment

You are replying to: .
captcha