خه‌ڵکی عێراق ده‌بێ که‌سێک هه‌ڵبژێرن که‌ به‌ستێنی چاک بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر- به‌غدا بڕه‌خسێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق زۆر گرنگه‌ هه‌ر بۆیه‌ خه‌ڵکی عێراق ده‌بێ که‌سێک هه‌ڵبژێرن که‌ بتوانێت به‌ستێنی چاک بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی کوردستان بڕه‌خسێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: له‌ ڕێگای داهاته‌ نێوخۆیییه‌کانی هه‌رێم و ئه‌و بودجه‌یه‌ی که‌ به‌غدا ڕاده‌ستی هه‌ولێری ده‌کات ده‌کرێت دۆخی ئابووریی هه‌رێمی کوردستان چاک بکرێته‌وه‌.

ناوبراو گوتیشی: سامان‌پێدانی دۆخی ئابووریی هه‌رێمی کوردستان پێویستی به‌ پلانڕێژی، ئه‌مانه‌ت‌داری و ده‌رهێنانی داهات له ‌ده‌ستی حزب و کۆمپانیاکان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خه‌زێنه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌.

به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ هه‌رێمی کوردستان پێویستی به‌ حکوومه‌تێکی دادپه‌روه‌رانه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان، مه‌سیحییه‌کان و ئێزدییه‌کان کۆ بکاته‌وه‌ و پێوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر- به‌غدا چاک بکات.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "التغییر"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13038

Your Comment

You are replying to: .
captcha