فوئاد مه‌عسووم له‌ باره‌ی بودجه‌ی عێراق سکاڵا دژی سه‌لیم جبووری تۆمار ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فوئاد مەعسووم سەرۆک‌كۆماری عێراق سكاڵای یاسایی لەسەر سەلیم جبووری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق تۆمار كرد كە سكاڵاكە پەیوەندی بە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق هەیە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی به‌ڵگه‌ وه‌ده‌ست هاتوووه‌کان له‌ نووسینگه‌ی فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ سکاڵاکه‌ی دژی سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له‌ دادگه‌ی فیدڕاڵی ئه‌و وڵاته‌ ئاماژه‌ی داوه‌ته‌ چه‌ندین سه‌رپێچی له‌ پڕۆژه‌یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق.

ناوبراو داوای له‌ دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق کردوووه‌ که‌ ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ و چه‌ندین که‌یس پێشێڵ کردنی ده‌ستووری عێراق له‌ یاسای بودجه‌ لێکبداته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13035

Your Comment

You are replying to: .
captcha