به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له توویته‌ردا نووسیی: "هێشتاکه "دۆشین" به‌رده‌وامه. به دڵنیایییه‌وه ئه‌مڕۆ ده‌کرێ بوترێت تره‌مپ له پشتیوانانی داراییی داعش داوای 4 میلیاردی دیکه ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا بمێننه‌وه. له ڕاستیدا هه‌ر کارێک ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی سه‌رکه‌وتن دژ به توندئاژۆیان پێچه‌وانه‌وه بکه‌نه‌وه و یه‌کڕیزیی سووریا لاواز بکه‌ن."
ئه‌و لێدوانانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له توویته‌ر کاردانهوهیێکه به لێدوانی چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا که ڕایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بستان ده‌یه‌وێت هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا بمێننه‌وه ده‌بێ تێچووی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له سووریا دابین بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment